پەروین بوڵدان: بڕیاری شەڕ لە دەرەوەی سنووره‌كانی‌ توركیا بۆ دوژمنایەتیی کوردە

بەشی تورکیا- پەرلەمانی تورکیا بڕیاری شەڕی لەدەرەوەی سنو,ر درێژکردەوە و هاوسەرۆکی گشتdی هەدەپەش رایگەیاند، بڕیارەکە بۆ دوژمنایەتdی کوردە و داوای لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا کرد کە بەو بڕیارە بڵێن نا.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 26ی ئەکتەوبری 2021 پەرلەمانی تورکیا کۆبوەوەو لەسەر داوای ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لەعێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە، لەبەرامبەردا هەریەکە لەهەدەپەو جەهەپە بڕیارەکەیان رەتکردەوە.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە کۆبونەوەی گروپی پەرلەمانتارانی پارتەکەیدا رەخنەی لەبڕیاری شەڕ لەدەرەوەی سنور گرت باسی لەوە کرد کە دەنگێک لەدژی داعش نەبوو، ئێستا لە دژی سوریا بڕیار دەدەن ماوەی مانەوە درێژ بکرێتەوە، پێویستە دەمودەست واز لەو سیاسەتە هەڵە بهێنن، چونکە جگە لە هەڵوەشاندن و ئازار شتێکی دیکە ناهێنێت.

وتیشی، ئامانجی ئەو بڕیارە باش دەزانن و ئەوە بۆ ئەوەیە لە سوریا ئاشتی نەبێت و شەڕ بەردەوام بێت، دەیانەوێت کێشەی پەنابەران بەردەوام بێت بۆ ئەوەی سودی لێوەربگرن، ئامانجی ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیانە.

بوڵدان وتیشی، "من لێرەوە بانگ لەوانە دەکەم کە بڕیاری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا دەدەن با سەیرکەن وڵاتیان خستووەتە چی حاڵێکەوە کۆمەڵگە لە بواری ئابوریدا تێکچووە، لە هیچ کارێکدا بودجە نییە، بەڵام بودجە بۆ سیاسەتی شەڕ دادەنێین."

ئەو داوای لە خەڵکی تورکیا کرد کە باوەڕ بەوە نەکەن کە بۆ پاراستنی ئاسایش ئەو کارە دەکەن، بەڵکو بۆ ئەوەیە هەمیشە شەڕ بە زیندویەتی بهێڵنەوە، تەنها ئامانجی ئەوان کورسیەکەیانە، لەسەر خەڵکی هەژاریش کێشەی ئابوری و بێکاری بمێنێتەوە.

News Code 3810

Your Comment

You are replying to: .
captcha