بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێواره‌ى رۆژی دووشه‌ممه 2021-10-25 نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، كۆبووه‌وه؛ وەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌کانى، دۆخى عێراق به‌گشتى و پێشبينييه‌کان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى، تاوتوێ کران."
هه‌ردوولا هاوڕابوون که پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌ڕووى ته‌کنيکييه‌وه به شێوه‌يه‌کى "رێکوپێک و بێکێشه" به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها گرنگه دواى په‌سندکردنى ئەنجامەکان، حکوومه‌تێکى گشتگير له عێراق پێک‌بێت که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئومێد و چاوهڕوانييهکانى هاووڵاتيان بێت."
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه به په‌يامى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى درا "که پشتيوانى له پرۆسه‌ى ده‌نگدان کرد و به هه‌نگاوێکى گرنگى له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها رۆڵى کۆمیسيۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان و يه‌کێتيى ئه‌ورووپا و کۆمکارى عه‌ره‌بى و هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ى پشتيوانيى ئه‌م پرۆسهيان کرد، به‌رز نرخێندرا."
نێچيرڤان بارزانی باسی ياساى هه‌ڵبژاردنی کردووە که جارى يه‌که‌مه له عێراق کارى پێده‌کرێت و دووپاتى کردووەتەوە کە سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان کار بۆ ئه‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى يهکڕيزيى لايه‌نه کوردستانييه‌کان بێته ئاراوه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا، په‌يوه‌ندييه‌کان هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌کانى عێراق بۆ ئاسايی ردنهوهى په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌که، گرنگيى هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق و جێبه‌جێ کردنى ده‌ستوور، رێککه‌وتنى شنگال، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش، دۆخى سووريا و پێشهاته‌کانى ئه‌فغانستان، چه‌ند ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون".
Your Comment