بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ پیدرۆ سانشیز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئەنجام دا و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێز کردنی هاوکاریی نێوان عێراق و ئیسپانیا کردووە.
ئەوەش هاتووە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبوارەکانی ئاسایش، ئابووری، پیشەسازی، ڕۆشنبیری، وەبەرهێنان و هەروەها شەڕی دژی تیرۆر و توندڕەوی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ستایشی چاکسازییە ئابووری و ئیدارییەکانی حکوومەتی عێراقی کردووە بەتایبەت جێبەجێ کردنی پڕۆژەی چاکسازی کە بووەتە کارنامەی حکوومەت، لای خۆیەوە کازمی سوپاسی هاوکارییە بەردەوامەکانی مەدریدی کردووە.
Your Comment