خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌ بیناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانیان سووتاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران بیناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانیان سووتاند.

کوردپرێس- سکاى نیووز بڵاوی کرده‌وه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلوول خۆپیشاندانه‌کانى به‌سره‌ ده‌ستیان پێکرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران بیناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی سه‌ر به‌ پارێزگاکه‌یان سووتاند.

پاش نیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلوول هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌ به‌رده‌م بیناى پارێزگاى به‌سره‌دا گرد بوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى عێراقدا که‌ فیشه‌ک و بۆمبى فرمیسکڕێژیان دژ به‌ خۆپیشاده‌ران به‌کارهێنابوو.

ئه‌وه‌ش له ‌کاتێکدایه‌ به‌رپرسێکى عێراقى ڕایگه‌یاند "هێمنى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ شارى به‌سره‌" و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقیش ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ "بارودۆخى ئه‌منى له‌ به‌سره‌ باشه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌ شێوه‌یێکى سروشتى ئه‌رکى خۆیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن".

له‌ خۆپیشاندانه‌کانى ڕۆژی 4ی ئه‌یلوولدا ٦ خۆپیشانده‌ر کوژران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانیش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیان له‌ شاره‌که‌ ڕاگه‌یاند.

زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌ به‌سره‌ و چه‌ند شارێکى باشوورى عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران داواى باش کردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵى و بێکارى ده‌که‌ن له‌ وڵاتدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37872

Your Comment

You are replying to: .
captcha