نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی نوێی ئوردن: پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن مێژویین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى  فوئاد ئەلمەجالى، کونسوڵى نوێی شانشینى ئوردنی هاشمى لە هەرێمی کوردستان کرد و هەردولا هاوڕابون کە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن مێژویین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازیى لە فوئاد ئەلمەجالى، کونسوڵى گشتیى تازەى شانشینى ئوردنیى هاشمى لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى، وێڕای پیرۆزباییى دەستبەکاربوون و هیواى سەرکەوتن، پشتیوانى بۆ سەرکەوتنى کار و ئەرکەکانى دەربڕى، هەروەها سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیریى بەردەوامى شا عەبدوڵلاى دووەم شاى ئوردن لە کاتە سەختەکاندا، دووپاتکردەوە.

لاى خۆیەوە کونسولى گشتیى ئوردن وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى بە دەستبەکاربوونى، دووپاتی کردەوە، کە بە پەرۆشییەوە بۆ کارکردن لەگەڵ دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان دەڕوانێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕابوون کە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن مێژویین و بەهاى هاوبەش کۆیاندەکاتەوە و دەرفەتى فراوان کردنى بوارەکانى پەیوەندى و هاریکاریى هاوبەشیان زیاترە کە سوودى بۆ هەرێمى کوردستان، عێراق و ئوردن دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەڵبژاردنەکانى عێراق، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنى حکوومەتى داهاتووى فیدراڵ، پەتاى کۆڤید_19 و لێکەوتەکانى، پرۆسەى کوتان بە ڤاکسینى دژە پەتاکە، کار و چالاکیى ڕەوەندى ئوردنى لە هەرێمى کوردستان و پرسى سەقامگیرى لە ئوردن و عێراق و ناوچەکە بەگشتى، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

News Code 3786

Your Comment

You are replying to: .
captcha