ڕێبەری باڵای ئێران: لەدایک بوونی پێغەمبەر دەسپێکی قۆناغێکی نوێیە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا

بەشی ئێران- ڕێبەرەی باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران و میوانانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتوویی ئیسلامیدا ڕایگەیاند: لە ڕاستیدا لەدایک بوونی پێغەمبەر دەسپێکێکی نوێیە لە ژیانی مرۆڤدا. مزگێنییەکە بۆ ئەوەی خولێکی نوێ لە ئیرادەی ئیلاهی بەسەر مرۆڤدا دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەد (د.خ) و حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق (ع) ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی و میوانانی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا کۆ بوونەوە.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: گەورەیی ڕووداوی لەدایک بوونی پێغەمبەر بارتەقای بەرزیی پێگەی پێغەمبەرە. ئەو بەرزاییە کە خوداوەندی عالەم لە دەستپێکی خیلقەتییەوە تا کۆتایی خیلقەتەکەی چیدی نموونەی ئەوی نەخولقاندووە و گەورەیی ئەو ئەمانەتەی کە خوداوەند لەسەر شانی ئەوەی دانیاوە بێ کۆتاییە.

ڕێبەری باڵای ئێران وەبیری هێنایەوە: لە ڕاستیدا لەدایک بوونی پێغەمبەر دەسپێکێکی نوێیە لە ژیانی مرۆڤدا. مزگێنییەکە بۆ ئەوەی خولێکی نوێ لە ئیرادەی ئیلاهی بەسەر مرۆڤدا دەستی پێکردووە.

News Code 3773

Your Comment

You are replying to: .
captcha