پەڕلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ وەزیری ئابووری لە کار لادا

بەشی ئێران/ کوردی- مەسعوود کەرباسیان وەزیری دارایی و ئابووری ئێران پاش عەلی ڕەبیعی وەزی کار، دووهەم وەزیری دەوڵەتی ڕۆحانییە کە لە کار لادەبرێت.

کوردپرێس:

دانیشتنی پەڕلەمانی ئێران بۆ لێپرسینەوە لە مەسعوود کەرباسیان وەزیری بەرگریی ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە 4ی خەرمانان بەرانبەر بە 24ی ئاب بەڕێوە چوو و پاش لێپرسینەوە، وەڵامەکانی وەزیری دارایی قەناعەتی بە پەڕلەمانتاران نەهێنا هەر بۆیەش ناوبراو لە کار لا برا.

لە پاش لێپرسینەوەکە 137 پەڕلەمانتار دەنگیان بە لەکارلادانی کەرباسیان دا ئەوەش لە بەرانبەر 121 دەنگی نخێر و دوو دەنگی بێ لایەن.

پاش عەلی ڕەبیعی وەزیری کاری ئێران کە مانگی ڕابردوو لە کار لابرا ئەوە دووهەم وەزیری دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانییە کە پەڕلەمان متمانەی لێدەسێنێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە بڕیارە لە سەر بانگهێشتی پەڕلەمان حەفتەی داهاتوو حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران لە هۆڵی پەڕلەمان ئامادە بێت و وەڵامی پرسیاری پەڕلەمانتاران بداتەوە.

News Code 37593

Your Comment

You are replying to: .
captcha