کوردپرێس:
غیاس سوورچی لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی بەغدا یەومی وتووە پێشمەرگە بەگوێرەی دەستووری عێراقی وەکوو هێزی پشتیوانی هێزی عێراقی لە ناوچەی جێناکۆکی مەسموولی مادەی 140ی دەستووری عێراقی لە چوار پارێزگای نەینەوا و کەرکووک و دیالە و سەڵاحەدین ناسراوە.
ناوبراو زیادی کرد: باس کردن لە سەر ئەو بابەتە کە حیزبە کوردستانییەکان لەگەڵ هاوپەیمانیی فەتح ڕێککەوتبێتن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە ئەساسی نییە و ڕەتی دەکەینەوە.
سوورچی ئەوەشی وت کە ئێستا حکوومەتی فیدراڵی عێراق حکوومەتی سەرپەرشتیارییە و هەر بۆیەش یاسایی نییە کە لەگەڵ ئەو حکوومەتە گفتوگۆ لە سەر گەڕانەوە پێشمەرگە بۆ ناوچەی جێناکۆک بکرێت بەڵام گەشبینین بەوەی پاش هاتنە سەر کاری حکوومەتی نوێی عێراق باس لە سەر ئەو بابەتە بکرێت.
Your Comment