کوردپرێس: سەرچاوەیەک لەفەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لەمەخموور بە خەندان-ی راگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی فەڕەنسا بە هاوکاریی سوپای عێراق لە شاخی قەرەچوغ بەرامبەر گوندی قەڵاتە سۆرانی سەر بەناحیەی قەراج لە مەخموور ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵ کردنی پێگەکانی داعش ئەنجام داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، ئەو چەکدارانە ماوەی چەند رۆژێکە بوو لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە چاودێری دەکران و لەسەر زانیاری پێشمەرگە، هێزەکەی فەڕەنسا و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنەکەیان ئەنجام داوە.
Your Comment