بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا، جووڵانەوەی نەوەی نوێ ، بڵاویکردەوە بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقدا ناکات، هیچ پۆست و وەزارەتێکمان ناوێت".
نەوەی نوێ وتیشی، "پێویستە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری بکرێن، تاوەکوو ئەو دوو هەڵبژاردنە نوێنەری خەڵک دیاری بکەن و پەرلەمانی داهاتوو ببێتە کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان".
جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی دادوەری ئێستای هەرێم دەکات و پێی وایە دەبێت ئەنجومەنێکی نوێ لە کۆمەڵێک دادوەری بەتوانا هەڵبژێردرێت، کە دور بن لە ئینتیمای حیزبی و پشک پشکێنەی لایەنە سیاسییەکان"، وێڕای، "ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوانی سیاسی و چالاکوان و رۆژنامەنووسان، وەک هەڵدانەوەی پەرەیەکی نوێ".
Your Comment