سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا، چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سنووره‌کانی قه‌زای ماوه‌ت، ناحیه‌ی قه‌سرێ و ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ریان بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیوویه‌تی: "کاتژمێر 10:40ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ ھه‌ینی، سنووری کوێره‌کانی که‌ نزیکه‌ی پێنج کیلۆمه‌تر دووره‌ له‌ گوندی گه‌ڵاڵه‌ی قه‌زای ماوه‌ت، له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ی جه‌نگیه‌وه‌ بۆردوومان کرا".

قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت راشیگه‌یاندووه‌، "سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ دانیشتوانی گوندی گه‌ڵاڵه‌ بێ زیان و سه‌لامه‌تن و بۆردوومانه‌که‌ زیانی گیانیی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌".

News Code 3686

Your Comment

You are replying to: .
captcha