بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە کە دەکاتە 7-10-2021 پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ دانیشتنێک ناکرێت".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "تا ئێستا هەموو ئاڕاستەکان بەرەو ئەوەن کە هەڵبژاردن دەکرێت و ئامادەکارییەکان تەواو بوون، لەبەر ئەوە لە ئەمڕۆوە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و سیفەتی فەرمیی نامێنێ، هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانەش کە ماون، دەچنە خولی داهاتوو".
لای خۆیەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رۆژی 10ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانیی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە کۆتایی دێت.
Your Comment