پەیامی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی  چوارەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕۆڵی جەلال تاڵەبانی لە دروست کردنی هاودڵی و یەکگرتووی چین و توێژە جیاوازەکانی عێراق بە کەم وێنە وەسف دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوارەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مەرحومی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

مەرحومی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سەرکردە گەورەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەژیمی زاڵمی بەعس بوو و هەولێر ڕۆڵی کەم وێنەی لە دروست کردنی هاودڵی و یەکگرتووی چین و توێژە جیاوازەکانی عێراقدا هەبوو. ئەمتایبەتمەندیەش لە ژیانی شەخسی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەودا بە ڕوونی دەرخرا بوو.

هەر بەم بۆنەوە لە یادی چوارەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مەرحوومی جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کوڕانی ئەو کۆچکردووە و هاوسەریبەڕێزیان و خەڵکی عێراق و کادێران و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ شوێنکەوتووانی ئەو مەرحوومە دەخوازین.

نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر

News Code 3590

Your Comment

You are replying to: .
captcha