سەرۆککۆماری عێراق: هەڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە هەڵوێستێکی نیشتمانییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح بە دەرکردنی بەیاننامەیێک پێشوازیی لە هەڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە کرد و گوتی: ڕێنوێنییەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی هەڵوێستێکی دڵسۆزانە و نیشتمانپەروەرانەیە.

کوردپرێس:

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر تویتێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پێشوازیی لە هەڵوێستی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمان کرد و گوتیشی: ڕێنوێنییەکانی مەرجەعەی باڵا، حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستێکی نیشتمانیی دڵسۆزانەیە و لە قۆناغێکی هەستیاردا و بە ئامانجی بەرگری کردن لە وڵات و پشتگیری کردن لە هاووڵاتییان لەبارەی زەروورەتی زامن کردنی ئیرادەی ئازادی ئەوان و بەشداریی فراوان بۆ چاک کردنی کێشەکانی هەیکەلیەتی دەسەڵات و بڕینی هەنگاو لە پێناو چاکسازی بووە.

شایانی باسە پیشتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیێک پێشوازیی لە هەڵوێستی مەرجەعی باڵای شیعەکان کردبوو.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گوتبووی: بەیاننامەکەی مەرجەعی باڵا ئایەتوڵڵا سیستانیمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە وەرگرت کە هەڵگری واتای پیرۆزی نیشتمانی و مرۆڤایەتی بوو.

کازمی زیادی کرد: جەخت دەکەینە سەر زەروورەتی پێبەندبوونی دامەزراوەکانی دەسەڵات بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی تەندروست و داوا لە کاندیدەکانیش دەکەین پێبەندی یاساکان بن و هەروەها داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەین بە شێوەی فراوان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و کاندیدەکانیان بە شێوەی دروست هەڵبژێرن.

شایانی باسە ئایەتوڵڵا سیستانی لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە بانگهێشتی هاووڵاتییانی کردبوو بەشداریی ئاگادارانەی هەڵبژاردن بکەن و لەبارەی هەڵبژاردنی "ئەو کەسانەی بڕوایان بە بەڕژەوەندییە باڵاکانی عێراق نیە" هۆشداریی دابوو.

News Code 3537

Your Comment

You are replying to: .
captcha