بڕیارەکەی ئەمریکا هێرش هەڵکوتانە سەر سەروەریی تورکیایە

بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا سزاکانی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی بە هێرشی ئاشکرا بۆ سەر سەروەریی تورکیا ناو دەبات و دەڵێت هەوڵ دەدەن بە سزاکان ئێمە لە ڕێبازی خۆمان لا بدەن.


کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆعان سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا کاردانەوەی بە سزاکانی سەر وڵاتەکەی پیشان دا و ڕایگەیاند سزاکانی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی هێرشی ئاشکرا بۆ سەر سەروەریی تورکیایە و دەشڵێت هەوڵ دەدەن بە سزاکان ئێمە لە ڕێبازی خۆمان لا بدەن.

ئەرۆدغان زیادی کرد: ئەوە یەکەم جارە ئەندامێکی ناتۆ لە لایەن ئەندامێکی دیکەی ناتۆوە سزای دەخرێتە سەر. ئەوە چ جۆرە هاوپەیمانێتییێکە؟ هەوڵ دەدن بە سزای تاکلایەنە ڕێبازی خۆیان بگۆڕن و ئێمەش لە ڕێبازەکەمان بەلاڕێدا ببەن.

ڕۆژنامەی ملییەت لەو بارەیەوە نووسیی: ئەردۆغان دەشڵێت ئەمریکا گوتوویەتی هۆکاری سزاکان ئەوەیە تورکیا سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێش 400ی کڕیوە. ئەمریکا ڕێگە نادات ئەو فڕۆکەیەی هەیەتی بدرێت بە تورکیا ئەوەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی هەزار پارچە لەو فڕۆکەیە لە تورکیا بەرهەم دێت.

News Code 343

Your Comment

You are replying to: .
captcha