ئەندامی لیژنەی ناوەندیی ENKS: پەکەکە نیازیەتی وەزعی ئێستای کوردستانی سووریا تێک بدات

بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی ENKS لە لێدوانێکدا پەکەکە بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر نووسینگەکانی ئەنەکەسەدا دەستی هەبووە و ئامانجی ئەو هێرشانەش ئەوەیە وەزعی ئێستای کوردستانی سووریا تێک بدات.

کوردپرێس:

نووری بیریمۆ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هێرشکرانە سەر نووسینگەکانی ئەنەکەسە و لایەنە سیاسییەکانی ئەو پارتە کرد و ڕایگەیاند: هەموو دامەزراوە ئەمریکییەکان لەبارەی ئەو هێرشەوە ئاگادار کراونەتەوە کە پەکەکە ئەنجامی داوە.

بەپێی نووسراوە KRDnews ئەو ئەندامەی ئەنەکەسە لە لێدوانەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پەکە لە پێناو نیازی چەند وڵاتێکدا هەوڵ دەدات دۆخی ئێستای کوردستانی سووریا تێک بدات. هۆکارەکەش ئەوەیە ئەمریکا ڕاستەوخۆ تەداخولی کاروباری کوردستانی سووریا دەکات بۆیە زانیاریی پێویست لەو بارەیەوە دراوە بە بەرپرسان.

News Code 342

Your Comment

You are replying to: .
captcha