کوردپرێس:
سەرۆکایەتیی پەرلەمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کوردستان لەهەمو کاتێک زیاتر پێویستیی بەتەبایی ناوخۆیی و گیانی برایەتی و لێکتێگەیشتن و لێبوردەیی و کاری پێکەوەیی لەچوارچێوەی پرەنسیپە دیموکراسییەکان و یاسا بەرکارەکاندا ههیه، چوونکە هەمووان لەیەک کەشتیداین و پەرتەوازەیی و ڕق و توندوتیژی دەبێتەهۆی پێدانی بیانوو بۆ دواخستنی ئەو چاکسازییە ڕیشەییەی کەکوردستان پێویستییەتی و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و به جۆرێك دهبێته هۆی بەفیڕۆدانی بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوان و کیمیاباران.
ڕاگەیاندراوێك له سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستان
بەبۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لەهەموو کوردستانییان و ڕێبوارانی ڕێگای ئەو ئاڵایە دەکەین. ئاڵاکەمان سیمبوڵی قوربانیدان و گیان بەختکردن و سەرفرازیی هەمیشەییە، پێویستە بۆ بە بەرزی شەکاندنەوەی هەرگیز سڵ لە هیچ قوربانیدانێک نەکەینەوە.
پەرلەمانی کوردستان لە سۆنگەی بەرز ڕاگرتن و چاندنی تۆوی خۆشەویستی و ئینتیما بۆ ئاڵا، بەبڕیاری ژمارە 48 لە 19/6/2004 بڕیاری داوە ڕۆژی 17\12ی هەموو ساڵێک بەڕۆژی ئاڵا دیاری بکات، بۆئەوەی نەوەکان و رۆڵەکانی ئەم گەلە بەرزیی ئاڵاکەیان لەبیرنەکەن و تێبکۆشن لەپێناو بەرز هێشتنەوەی.
ئاڵای کوردستان ڕەمزی قەوارەی هەرێمی کوردستانە و لە دەستووری هەمیشەیی عێراق دانی پێدانراوە، ئەو قەوارەیە بەری ڕەنج و خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە و موڵکی تایبەتی هیچ کەس و لایەن و ئایدۆلۆژیایێکی دیاریکراو نییە، پاراستنی ئەو قەوارە دەستوورییە دەبێت كارى لهپێشینهی هەموو لایێک بێت.
لەڕۆژی ئاڵادا جەخت لەوە دەکەینەوە کە کوردستان لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستیی بەتەبایی ناوخۆیی و گیانی برایەتی و لێکتێگەیشتن و لێبووردەیی و کاری پێکەوەیی لەچوارچێوەی پرەنسیپە دیموکراسییەکان و یاسا بەرکارەکاندا ههیه، چونکە هەموومان لەیەک کەشتیداین و پەرتەوازەیی و ڕق و توندوتیژی دەبێتەهۆی پێدانی بیانوو بۆ دواخستنی ئەو چاکسازییە ڕیشەییەی کەکوردستان پێویستییەتی و ئاڵۆزکردنی دۆخەکەوبهجۆرێك دهبێته هۆی بەفیڕۆدانی بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوان و کیمیاباران.
هەر لەم ڕۆژەشدا پیرۆزبایی رۆژی دایکان لەهەموو دایکانی کوردستان دەکەین، دەستی دایکانی شەهیدان ماچ دەکەین، خوازیارین دایكان رۆڵەکانیان بەگیانێکی نیشتمانی و لێبووردەیی و خۆشهویستنی پیرۆزییەکان وپێداگری وداكۆكی لهسهر ماف و ئازادییه گشتیهكان گەورە بکەن.
Your Comment