پێشنیار دەکرێت لایەنەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەماهەنگی بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، پێشنیار دەکات لایەنەکانی دەرەوەی دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەماهەنگی بکەن و لە هەر شوێنێک کاندیدیان نییە دەنگ بدەنە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبووبەکر هەڵەدنی، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی باڵا هەماهەنگی بکەن، لەهەر شوێنێ کاندیدیان نییە دەنگ بدەنە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکان."

هەروەک داواشی لەو لایەنانە کردووە کە ئەو هەڵوێستەیان بە ئاشکرا رابگەیەنن و وتوویەتی: "ئەوە خاڵی هاوبەش و لایەنی کەمی ئەرکی نێوان ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکانە، گەر دەیانەوێت ئایندەو پێگەیەکیان هەبێت".

News Code 3362

Your Comment

You are replying to: .
captcha