سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور نیگەرانیی خۆی لە دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووسانی هەرێم دەردەبڕێت

بەشی جیهان- ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور وێڕای ئیدانەکردنی دەستبەسەرکرانی دەیان ڕۆژنامەنووس کە حکوومەتی هەرێم لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەری کردوون داوای ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکات.

کوردپرێس:

ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە شەپۆلێکی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لە خۆپیشاندانەکانی ئەو ناوچەیە کردووە و ئەو هەڵمەتەی دەستبەسەرکردن ئیدانە دەکات.

سەندیکا نێودەوڵەتییەکە ئاماژەی بە دەسبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووسانی چەند مدیایێکی وەک بازیان پرێس و تەلەڤزیۆنی "العراقیە" و ئێن ئاڕ تی و پەیام تیڤی کردووە و هۆشداریی ئەوەشی داوە کە ئێستا ڕووماڵ کردنی ناڕەزایی دژی حکوومەت زۆر ئەستەمە.

سابرینا بەنوویی سەرۆکی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور هۆشداریی داوە کە دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕێگرە لەوەی ڕەخنەگران بتوانن پڕۆژە و نەخشەڕێگای دارایی و ئابووری پێشکەش بکەن. پێویستە هێزە ئەمنییەکان ڕێگری نەکەن لەوەی هاووڵاتییان دەستیان بە زانیاریی پێویست بگات.

ڕێکخراوەکە شێوەی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چالاکانی میدیایی و ڕۆژنامەنووسان بە مامەڵەی توندوتیژانە وەسف دەکات.

News Code 336

Your Comment

You are replying to: .
captcha