وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژران و بریندار بوونی 5 سەربازی وڵاتەکەی  لە سووریا ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە له‌ ئاكامی هێرشێكدا له‌ ئیدلب دوو سه‌ربازی توركیا كوژران  و سێی دیكه‌یش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی دوای كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب ئه‌نجام درا، دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و سێی دیكه‌یش بریندار بوون.

لەمبارەوە خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئەو دوو سەربازەیان ئەمڕۆ شەممە لە هێرشێکدا لە ئیدلب کوژراون.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گه‌یه‌ندراونه‌ته‌‌ نه‌خۆشخانه‌.

News Code 3344

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha