بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێک پێکهاتوو لە ژمارەیێک ئەندامی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا کۆ دەبنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هاوار بە ئەگەری زۆرەوە ئەم شاندە چاویان دەکەوێت بە برێت مەکگۆرک نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سێرگەی فرشینین یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ئەلکساندر لاڤرنتیڤ یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا.
زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو کەسانەی سەردانی ڕووسیا و ئەمریکا دەکەن نەخراوەتەڕوو.
بەگوێەر ڕاپۆرتەکە بڕیارە چەند پرسێک، لەوان گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەم سەردانەدا تاوتوێ بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment