بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان هێرشى کرده سه‌ر دامه‌زراوه‌ى میدیایی ئاى پڵه‌س و به‌وه تۆمه‌تبارى کردن په‌یجى سێبه‌ر و لابه‌لایان هه‌بووه و سووکایه‌تیان به سه‌رکرده‌ى حزب و لایه‌نه‌کان و خودى یه‌کێتیش کردووه، دامه‌زراوه‌ى میدیایی ئاى پڵه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌و وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانیان دایه‌وه.
دەقی وەڵامەکەی IPLUS بەم شێوەیە:
بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، زانیاری هەڵە و شێوێندراوی پێدراوە لەبارەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، ئێمە لە بەڕێوبەرێتیی دامەزراوەکە، سەرجەم ئەو زانیاریانە رەتدەکەینەوە کە بەناوی دامەزراوەکە گەشتون بە بەڕێزیان، ئێمە لە ماوەی ١٠ هەیڤی کارکردنمان لەو دامەزراوەیە بەرپرسیارێتی هەموو ئەو کارانە هەڵدەگرین کە لەژێر دەسەڵاتمان و بە ئاگاداریی ئێمە لەو ماوەیە ئەنجامدراون، ئەوەی باسکرا دوور و نزیک پێوەندی بەکاری رۆژنامەڤانیی ئێمە نییە، ئەو راهێنان و کارانەی تیمی رۆژنامەڤانی ئێمە ئەنجامیانداون سەرجەمیان کاری بێلایەنانە بوون و هیچیان بلاونەکراونەتەوە و بەتۆمارکراویی هەن، جگە لە پەیجە فەرمییەکانی ئایپڵەس کە راگەیێندراوی کەناڵەکەی تێدایە، هیچ پەیجێکی سۆشیالمیدیای لاوەکیمان نەبوە و نییە و لەهیچی دیکە بەرپرس نین، لەبەرئەوە بەمافی خۆمانی دەزانین داوابکەین لە سەندیکای رۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ ، لیژنە پێک‌بێنن بۆ لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتەی بەناهەق دراوەتە پاڵ ئەو کۆمەڵە رۆژنامەڤانەی بێلایەنانە کارمان کردووە، تاوەکوو لەنێو ململانێ حزبی و سیاسییەکان ئێمە نەکرێینە قوربانی".
دامه‌زراوه‌ى میدیايى ئاى پڵه‌س له‌سه‌ره‌تاى که‌وتنه‌کاریدابوو کاتێک کێشه‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى ته‌قیه‌وه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى کێشه‌کاندا له‌لایه‌ن هێزێکه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى که‌ناڵه‌که‌دا که له‌نێو هاوڵاتیاندا پێشتر به که‌ناڵێکى سه‌ر به‌لاهور شێخ جه‌نگى ناسرابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment