هێرشی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەیێک لە شەنگال کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئەنجامی بۆردوومان کردنی نەخۆشخانەیێکی شنگال لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە پێنج کەس‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

‌کوردپرێس: تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە فڕۆکه‌کانى تورکیا نەخۆشخانەیەکیان له‌ گوندى سکنیێ لە ناحیه‌ى گرعزێری قه‌زاى شنگال کرده‌ ئامانج و چوارجار له‌سه‌ر یه‌ک بۆردوومانیان کرد.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەی تورکیا تاوەکوو ئێستا ئه‌وانه‌ى گه‌یێندراونەته‌ نه‌خوشخانه‌ى شنگال ژمارەیان نۆ کەسە، کە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، چوار که‌سى دیکه‌ش بریندارن و لە ژێر چارەسەریدان.

به‌ڕێوه‌به‌رى کەرتی ته‌ندروستىی شنگال بە ڕووداوی وتووە: "ئەو نەخۆشخانەیەی هێرشی کراوەتە سەر، سەر بە ئێمە و حکوومەتی عێراق نییە".

سەبارەت ناسنامەی ئەوانەی بریندارن و گیانیان لەدەستداوە، سەرچاوەکە راگەیاند کە تێکەڵن لە شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و خەڵکی سڤیل.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3111

Your Comment

You are replying to: .
captcha