بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی یەکشەممە 15ی ئابی 2021 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی "چڕنووکی هەورەبرووسکە" کە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، سەربازێکیان کوژراوە.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاب راگەیینراوێکی لەبارەی کوژرانی ئەو سەربازە بڵاوکردەوە و پرسەی سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکە و لە خەڵکی تورکیا دەکات.
شایانی باسە سوپای تورکیا لە 23ـی نیسانی رابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ ئەو بەرزاییانەی سنووری دهۆک دەستپێکردووە کە چەکدارانی پەکەکەی تێدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment