سەرۆکی فەرەنسا خواستی خۆی بۆ بەشداری کردنی لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەربڕی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری فەرەنسا پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی فەرەنسا خواستی خۆی بۆ بەشداری کردنی لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەنجامدا و هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی هەرێمی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کردووە.

ئەوەش هاتووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا کە بڕیارە لەکۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغدا بەڕێوەبچێت، لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری فەرەنسا خواستی خۆی بۆ دووبارە سەردانی کردنی عێراق و بەشداری کردنی لەو کۆنگرەیەدا دەربڕیوە.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، فەرەنسا هاوپەیمانێکی راستەقینەی عێراقە و هەردوو وڵاتیش مێژویێکی دێرینیان لەکاری بەیەکەوەیی و بونیادنەرانە هەیە، هەروەها هەردوولاش خواستی ئەوەیان هەیە پەیوەندییەکانیان لەسەرجەم بوارەکان بەرەو پێش بەرن.

لای خۆیەوە سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەکردووە، پشتیوانی تەواوی عێراق و حکوومەتی مستەفا کازمی دەبن لەو سیاسەتەی گرتوویەتییەبەر لە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە فەرمییەکان، سیاسەتی هاوسەنگ و پەرەپێدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3027

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha