بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رووداو لەبارەی داهاتووی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسەی کرد، بەتایبەتی دوای ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە لەسەر ئاستی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە روویدا.
هۆشیار زێباری سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەکێتی گوتی، "ئەو گۆڕانکارییانە پرسی نێوخۆیی یەکێتین و بە هیچ شێوەیێک دەستوەردان لە کاروباری ئەو حیزبەدا ناکەین".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دوو حیزبەکە، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە پێشبینیی داهاتوویێکی باش بۆ پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکات، بەبێ ئاماژەدان بەو هۆکار و فاکتەرانەی کە بۆ پێشبینییەکەی هەیەتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment