بەیاننامەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە یادی حەوت ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە یادی حەوت ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا ڕایگەیاند: فایلی ئێزیدیەکان کاری لەپێشینە و گرنگی حکوومەتە و ئەرکێتی ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆیان و ناوچەکانیان ئاوەدان بکاتەوە بەتایبەتی شەنگال.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، فایلی ئێزیدیەکان کاری لەپێشینە و گرنگی حکوومەتە، کە هیچ هەوڵ و کۆششێکی نەخستبووە گەڕ لە پشتگیری کردن و بەدادپەروەری کردنی ڕزگاربووانی ئێزدی و ئامادەکردنی بەرنامەی چاکسازی بۆ کاری پێویست بۆیان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ئەرکی حکوومەت و دەبێت هەوڵبدات بۆ گەڕانەوەی ئاوارە بۆ ناوچەکانیان و هەموو شێوازەکانی هاوکاری بۆ سەقامگیری و ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکانیان و بەتایبەتی شەنگال دابین بکەن.

سەرۆک وەزیران جەخت دەکاتەوە لەوەی کە دۆسیەی ڕفێندراوەکانی ئێزدی بۆ ئەوان زۆر گرنگە و کاری بەرچاو و بەردەوامیان هەیە بۆ ئازادکردنیان لە دەستی چەتەکانی تیرۆریستی داعش.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا مستەفا کازمى دەڵێت: با ئەم یادە پڕ ئازارە هاندەرێک بێت بۆ زیاتر سەربەخۆیی و برایەتی و هاوسۆزبوون لە نێوان خەڵکی یەک وڵاتدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha