کوردپرێس: شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتی لەبازنەی یەکەمی کەرکووک لهلێدوانێکدا بۆ شارپرێس ڕایگەیاندووە: وەکوو پارتی چاوەڕێی ڕادەستکردنەوەی تەواوی بارەگاکان و وەرگرتنەوەی خانووە داگیرکراوەکانی ئەندامان و لایەنگرانمانین کە لەلایەن میلیشیاکانەوە داگیر کراون و ڕازیش نابین هیچ بارەگایێکمان لەژێر دەستی میلیشیاکان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بمێنێتەوە.
ناوبراو وتیشی: "دیاریکردنی وادەی گەڕانەوەی پارتیش بۆ کەرکووک پەیوەستە بەبەرپرسانی باڵای حزبەوە، لەئەگەری ڕادەستکردنەوەی بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانی پارتی و بارەگاکانی دیکه، ئەو بڕیارە دەدرێت".
شاخەوان عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد، "ئهگەر بارەگاکانی پارتی بکرێنەوە یاخود نا، ئەوا بەمنزیکانە کاندیدەکانی پارتی ئۆفیسەکانی خۆیان لە کەرکووک دەکەنەوە، بۆ ئەوەی خزمەت بەلایەنگرانی حزبەکە بکەن لە کەرکووک و کۆڕ و سیمینار و بانگەشەی تیا ئەنجام بدەن".
لهدواى 16ى ئۆکتۆبهرى ساڵى 2017 پارتى دیموکراتى کوردستان کهرکووکى بهجێهێشت لە گەڕی پێشوودا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک نەکرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment