لەبارەی دەستگیر کردنی ئەندامەکانیان، ئەنەکەسە داوایێک ئاراستە فەرماندەی هەسەدە دەکات

بەشی سووریا- ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد رایگەیاند، بەشێک لەئەندام و لایەنگرانیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی خۆسەرەوە دەستگیرکراون، بۆیە داوا لە مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە دەکەن لەم بابەتەدا بەئەرکی خۆی هەڵسێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییان ئەنجام دا و باسیان لەوەکرد، لەئێستادا دۆخی کوردستانی سووریا بۆ ئەندام و لایەنگرانیان بوەتە زیندانێکی گەورە و چەندین کەسیان زیندانی کراون.

ئاماژە بەوەش دەکەن، "سەرەڕای هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام تائێستاش هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی لایەنگرانمان و تۆقاندن بەردەوامن، هەروەها منداڵانی ئێمە بێبەش کراون لەخوێندن و ئیدارەی خۆسەری هەمان سیستەمی خوێندنی حکوومەتی سووریا جێبەجێ دەکات".

لای خۆیەوە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بەشێک لەدەستگیرکراوەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە)ی تۆمەتبارکردوە بە کارکردن بۆ لایەنی دەرەکی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2783

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha