بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یێكى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى شه‌هیدان ئه‌نجامدا و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندووه، "ئامادەم لەپێناو یەکێتیدا دەستلەکار هەڵبگرم و دووربکەومەوە ئەگەر بزانم کێشەکان منم و دەشڵێت کاک مەسع.ود دوو ھەفتە پێش ئێستا بەکۆمەڵێک ڕیش سپیی وتووە کە لاھور تەنھا ھەفتەیێکی ماوە و کۆتایی دێت، بۆیه ئەوەی ڕودەدات پلانی پارتی‌و تورکیا‌و پیاوەکانیانە لەناو یەکێتیدا".
ناوبراو به‌كه‌سوكارى شه‌هیدانى وتووه، "ناچارم ئەمشەو پەیامێکی توند بڵاو بکەمەوە له‌دژی ئەوەی له‌دژم دەکرێت".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لاهور شێخ جه‌نگى زانیاریێكى گرنگى ئاشكرا كردووه و وتوویه‌تى: "یەکەمجار وتیان گۆڕانکاریی حکوومى، دوایى داوام لێ‌کرا وڵات بەجێبێڵم، ماوەیێکە ئەردۆغان لەڕێگەى بەرپرسانى هەرێم و عێراقەوە پەیام دەنێرێت کە لێم قبووڵ ناکات".
شێخ جەنگی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى: "خەمیس خەنجەر پێیوتم ئەردۆغان وتوویەتى لاهور کۆتایی هاتووە، منیش پێموت چیدەکەن ساروخم تێدەگرێت، ئەگەر وایە با ساروخەکە کەمێک گەورەبێت بۆ ئەوەى ئازارەکەى کەم بێت".
لهبهشێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه لاهور شێخ جەنگی بەچاوی پڕ فرمێسکەوە به‌ئاماده‌بووانى وتووه:"بەداخی ئەوەم، تەسەورم نەکرد ئامۆزاکەم خەنجەری ژەهراوی کرد بهجەرگمدا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment