لاهور جەنگی
-
هەشت ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی تا ئێستا دەستگیر یان دەرکراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، چاره‌نووسیان له‌ناو حزبه‌که‌ی خۆیان نادیاره، به‌شێکیان هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانیان دراوه و به‌شێکیشیان که‌یسه‌کانیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
-
بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی بە نێوەندگیری ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانێ کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان بافل تاڵەبانی و لاهور جەنگی، بە نێوەندگیری ئەمریکییەکان و مەزڵوم کوبانێ کۆبوونەوەیەک سازکرا.
-
لاهور شێخ جه‌نگى: بارزانی دوو ھەفتە پێش ئێستا وتبووی کە لاھور تەنھا ھەفتەیێکی ماوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى پەیامێکی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "ئامادەم لەپێناو یەکێتیدا دەستلەکار هەڵبگرم و دووربکەومەوە ئەگەر بزانم کێشەکان منم"، وتوشیهتى: كاک مەسعوود دوو ھەفتە پێش ئێستا بەکۆمەڵێک ڕیش سپی وتووە کە لاھور تەنھا ھەفتەیێکی ماوە و کۆتایی دێت".
-
بافڵ تاڵەبانى لەپەیامێکدا به فەرمی خۆی وەک سەرۆکى یەکێتى ناساند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانى کە پێشتر و لە دواهەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیدا لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی وەکوو هاوسەرۆک هەڵبژێردران، پاش ناکۆکی کەوتنە نێوانیان لە بەیاننامەیێکدا خۆی وەکوو تەنها سەرۆکی یەکێتی ناساند.