کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادیدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ کرا و دوو لایەن تەرکیزیان کردە سەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 2021/7/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عیراق تاوتوێ كرا و جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاریكاریى هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه‌.

پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون.

News Code 2735

Your Comment

You are replying to: .
captcha