ئەگەر ڕەوتە شیعەکان بەپێی پێەوەری دیاری کراو سەرۆک وەزیران دیاری نەکەن دەبینە ئۆپۆزیسیۆن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ركرده‌یێک له ‌ته‌یاری حیكمه‌ی شیعه‌كان، هۆشداری ده‌دات له ‌ئۆپۆزسیۆن بوونیان ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ست نیشان ده‌كرێت شایسته‌ نه‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ئه‌لكاش، سەركرده‌ له‌ ته‌یاری حیكمه‌ كه‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، رایگه‌یاندووه‌: "ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی لایه‌نه‌ شیعه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵیده‌بژێرن، به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ نه‌بێت كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئەوان ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵده‌بژێرین".

ناوبراو ڕوونیشی كردوه‌ته‌وه‌: "له ‌ئێستادا، هێزه‌ كوردی و سونه‌كان چاودێری ململانێ نێوخۆییه‌كانی لایه‌نه‌ شیعه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چ كه‌سێک بۆ ئەو پۆسته‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن".

محەمەد ئەلکاش جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌: ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیێک رێبكه‌ون كه‌ هێزی جێبه‌جێ كردنی داواكاری و ده‌رخستنی توانای لایه‌نه‌ شیعه‌كانی هه‌بێت و هاوكات به‌و پێوه‌ره‌ بێت كه‌ مه‌رجه‌عیه‌ت دایناوه ‌و ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بێت".

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27104

Your Comment

You are replying to: .
captcha