بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کێشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا تەنها ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن و کێشەی هێزە کوردەکانی سووریا نییە، ئەمریکا دەڵێت ئەو قەشە ئەمریکییە کە تورکیا بە تۆمەتی سیخوڕی کردن لە ماڵەکەیدا زیندانیی کردووە بێ تاوانە و ئەگەر تورکیا بە زووترین کات ئازادی نەکات تووشی سزای سەختی ئەمریکا دەبێتەوە. سزاکان تا ئێستا بەسەر دوو وەزیری کابینەی ئەردۆغاندا لە لایەن ئەمریکاوە سەپێندراون.
غانم نوسەیبە لە ڕێکخراوی ڕاوێژکاریی Cornerstone Global Associates بە بلومبێرگی وتووە تا ئەو کاتەی ئەردۆغان وەڵامی ئەرێنی بە ترەمپ نەداتەوە ڕیسکی سیاسی کە هەڕەشە لە ئابووری تورکیا دەکات بەردەوام دەبێت و دەبێتە هۆی ژێر گوشار و تەنگانە کەوتنی خەڵکی کەم دەسەڵاتی تورکیا.
نەعیم بابورئۆغڵۆ، جەنراڵی خانەنشین کراوی تورکیا لەو باوڕەدایە تورکیا دوو ڕێگای لە بەردەست دایە یان دەبێت داخوازیەکانی ترەمپ قبووڵ بکات یا زیاتر لە ڕووسیا نزیک بێتەوە.
بەڵام تیمووسی ئەش، لە ڕێکخراوی BlueBay Asset Management لەو باوڕەدایە خەزێنەداریی ئەمریکا دەزانێت ئێستا تورکیا لەباری ئابوورییەوە لە دۆخێکی باشدا نییە، بۆیەش نایەوێت ئەو سزایانەی بە سەر ڕووسیا سەپاندوویەتی بەسەر تورکیادا بیسەپێنێت.
کۆدی هەواڵنێر« 60113
Your Comment