کوردپرێس:
لە ساڵی 2014وە کە داعش هەڵیکوتایە سەر شاری کۆبانێ، ئەمریکا لە ڕێگای هێرشی ئاسمانییەوە دژ بە داعش پشتگیریی کوردی کردووە و پاشان بوویە هاوپەیمانی سەرەکیی کورد لە شەڕی دژبە داعش.
ئەو هاوپەیمانێتییە تا ئەو ڕادەیە پەرەی سەند کە ڕاجیاوازیی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی کوردەوە لە مەنبەج وای کرد کە مەترسیی پێکدادانی سەربازیی نوێان ئەمریکا و تورکیا بێتە ئاراوە.
خندر سنایدر خاون­بیرێکی پەیمانگای جیۆپۆلەتیکاڵ فیچەر دەڵێت یەک لەو خاڵانەی بۆتە هۆی ناکۆکیی نێوان ئەمریکا وتورکیا، مەسەلەی کوردەکانی سووریایە و تا ئەم کاتەش مەوزووعی کورد بۆتە هۆی ناکۆکیی زیاتری نێوان ئەمریکا و تورکیا.
بەڕای ئەو توێژەرە ئەگەرچی مەسەلەی کوردی بۆتە هۆی ناکۆکیی نێوان ئەمریکا وتورکیا بەڵام ئەو دوو وڵاتە بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە و لە سەر کورد ئەو بەرژەوەندییانەی خۆیان تێک نادەن.
سنایدر دەشڵێت ئەمریکا لە ناوچەکەدا بۆ پێشخستنی سیاسەتەکانی خۆی پێویستی بە هاوپەیمانێکی غەیر عەرەب هەیە.
Your Comment