کوردپرێس:
له‌وباره‌یه‌وه هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و راوێژكاری سه‌رۆكی پارتی له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هه‌روه‌ها هیچ بیانویه‌كی سیاسی و ته‌كنیكی و كارگێڕی و دارایی نییه تا دوابخرێت، به‌ڵكو پرۆسه‌كه له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
وتیشی "پارتی سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیان كۆتاییی پێهێناوه و لیست و ناوی كاندیدانیش پێشكه‌شكراوه، هه‌روه‌ها هه‌موو پێداویستیه‌كانی كارگێڕی و دارایی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه ته‌رخانكراوه و له روی یاساییشه‌وه هیچ كێشهیێک له دیاریكردنی رۆژه‌كه‌دا نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر لایه‌نێك باس له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات، دیاره كه له ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ترسێت.
Your Comment