بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "یەکێتیی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بە خەنجەری ژەهراویی ئاڵای شۆڕش و نە بە خیانەتی 31 ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ڕیفراندۆم و دواجاریش بە گەلەکۆمەکیی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەند ڕۆژی ڕابردو نەڕووخا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، یەکێتیی لەوە بەهێزترە وەک نەیار و دوژمنانی بیریان لێکردوەتەوە، "یەکێتیی پشتئەستورە بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان، ڕێگە نادەن یەکێتیی لاواز ببێ، بۆیە دەبێت دوژمنان خەونەکانیان بەرنە ژێر گڵ".
ماوەی چەند رۆژی رابردوو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بە دۆخێکی هەستاریدا تێپەڕی، ئەوەش بەهۆی بڕیاری ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە دەزگای زانیاری و به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆر، رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش هه‌ریه‌که له ئەژی ئەمین وه‌ک سەرۆکی دەزگای زانیاری و وەھاب ھەڵەبجەیی وه‌ک سه‌رۆکی دەزگای دژە تیرۆر ناسێنران، که به که‌سانی نزیک له بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی ناودەبرێن، پێشتریش وا بڵاو کرایه‌وه که گۆڕانکاریەکان لاهور شێخ جەنگی و دۆستەکانی دیکە لە سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی نیگەران کرد و وەکوو جۆرێک لە "کودەتا" ناویان برد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment