کونسوڵی ئێران لە سلێمانی: هیچ پەیوەندیێکمان بە هێرشی مووشەکیی سەر هەولێرەوە نییە و بە تەواوەتی ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، ئێران ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و رەتی کردەوە، کە ئێران لە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر هەولێر دەستی هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی شووشتەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بە تەواوەتی ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە و هیچ پەیوەندیەکمان بە هێرشی مووشەکیی سەر هەولێرەوە نییە.

کونسوڵی ئێران لە سلێمانی روونیشی کردەوە، ئاسایشی عێراق و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە ئاسایشی ئێمە، ئاسایشی ئێمە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە و هەر جۆرە نا سەقامگیرییێک لە عێراق دەبێتە هۆی نا سەقامگیری لە ئێران و بەپێچەوانەشەوە هەر نا سەقامگیری لە ئێران دەبێتە هۆی نا ئارامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هیوادارین بە حیکمەت و بڕیاری بەرپرسانی هەردوولا، بینەری ناسەقامگیری بە تایبەت لە سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان نەبین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2639

Your Comment

You are replying to: .
captcha