ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لەژێر ئەشکەنجەی ئیدارەی خۆسەردا گیانی سپارد

بەشی سووریا- یەک مانگ پاش دەستگیر کردنی لەلایەن دادگای سەربازیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە لە شاری حەسەکە، ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی سپارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە هێزە ناوخۆییەکانی پەیەدە ئەمین عیسایان کوشتووە، بۆیە دەبێت بە زووترین کات لەلایەن لیژنەیێکی نێودەوڵەتیی بێلایەنەوە لێکۆڵینەوە لەو تاوانەدا بکرێت.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە پێویستە لە لیژنە نێودەوڵەتییەکەدا پزیشک و یاساناسی بێلایەن هەبن، بۆ ئەوەی راستییەکانی تاوانەکە ئاشکرا بکەن، دەبێ تاوانکاران ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئەنەکەسە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم تاوانە ویژدانی هەمووان هەژاندووە و خەڵکی کوردستانی سووریای تووشی تۆقین بوون لەوەی داخۆ چارەنووسی سەدان گەنجی زیندانیکراوی ژێر دەستی پەیەدە چۆن بێت، بە تایبەتی کە هەموویان بە تۆمەتی هەڵبەستراو زیندانی کراون.

جێی باسە ئەمین عیسا له‌ 22ی ئایاردا له‌لایه‌ن چه‌کدارانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتییه‌وه‌ داوا کراوه‌، دواتر له‌لایه‌ن هێزێکی چه‌کداری ئه‌و حزبه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی دادگای سه‌ربازیی "په‌یه‌ده‌" و له‌وێدا دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر، گیانی لەدەست دا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2585

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha