بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌درێت كه‌ چه‌كی كیمیاییان به‌ به‌عس فرۆشتووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-‌ دادگای سلێمانی دانیشتنێکى دیکە له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی كیمیاییان به‌ به‌عس فرۆشتوه‌ به‌ڕێوه‌چوو، پارێزه‌ری دۆسیه‌كه‌ش ڕایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دادگا بڕیار له‌ باره‌ی دۆسیه‌كه‌ ده‌دات.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 29/6/2021 له ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ری دۆسیه‌ی کۆمپانیا دابینکەرەکانی چەکی کیمیایی بۆ بەعس،‌ به‌ شارپرێسی ڕاگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دۆسیه‌یه‌كه‌ ته‌نها بۆ ئێستا نیه‌و بۆ داهاتوشه‌ وه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و دۆسیه‌ زیاتر گرنگی پێبدرێت و دۆكیۆمێنته‌كانی ته‌واو یاسایین و باوه‌ڕپێكراون و هه‌وڵیاندا دۆسیه‌كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كانی دادگای به‌رایی شاره‌زاییه‌كی زیاتریان هه‌یه‌و گرنگ بووه‌ بۆ دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، بۆیه‌ داوایان له‌ دادگای ته‌میزكرد دۆسیه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌و ئه‌وانیش به‌ داواكه‌ ڕازی بوون.

ئه‌یاد كاكه‌یی وتیشی، له‌هه‌ڵه‌بجه‌ دادوه‌ره‌كان زوتر ده‌گوازرانه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ پێویستی به‌ دادگایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك سلێمانی یان هه‌ولێربوو خۆشبه‌خاتانه‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی بۆ سلێمانی په‌سه‌ند كرا.

پارێزه‌ری دۆسیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته‌ بڕیاره‌كانی دادگای تاوانه‌كانی عێراق له‌ دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و بڕیاری دادگای ته‌میزو ئه‌و كه‌شفه‌ی بۆسه‌ر ماڵێك كراوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و هه‌موو نوسراو دۆكۆمێنته‌كانی په‌یوه‌ست به‌و دۆسیه‌ كۆبكرێته‌وه‌و بۆ دادبینی داهاتوو ئاماده‌بكرێت و رۆژی 7-11-2021 به‌ ئاماده‌بونی پارێزه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كان دادگای سلێمانی بڕیار له‌ چاره‌نوسی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌دات كه‌ چه‌كی كیمیاییان به‌ ڕژێمی به‌عس فرۆشتوه‌.

12كۆمپانیاو هه‌شت كه‌سایه‌تی تا ئێستا تۆمه‌تباركراون به‌وه‌ی چه‌كی كیمیاییان به‌ رژێمی به‌عس فرۆشتوه‌و تا ئێستا 13 دانیشتنی دادگا له‌هه‌ڵه‌بجه‌و یه‌ك دانیشتنی دادگا له‌ سلێمانی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوه‌و بڕیاره‌ له‌ مانگی 11 بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌ بدرێت.

News Code 2580

Your Comment

You are replying to: .
captcha