ئاستەنگەکانی سیستەمی پەروەردە لە ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا

بەشی جیهان- پەیمانگای واشەنتن بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم سیستەمی پەروەردە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا نووسیویەتی: بڕوانامەی خوێندن کە لە باکووری سووریا بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرێت نە دەوڵەتی سووریا دانی پێدا دەنێت و نە لای وڵاتانی دیکەی جیهانیش موعتەریفە بۆیەی دەرچووانی ئەو سیستەمەی پەروەردە ناتوانن بە بڕوانامەکانیانەوە قبووڵ لە زانکۆکان وەربگرن یان خود بۆ هەلی کار کەڵکی لێوەر بگرن.

کوردپرێس:

پەیمانگای واشەنتن بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زنجیرە شرۆڤەیێکی لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا پێشکەش کردووە و لە بەشێکیدا باسی دۆخی سیستەمی پەروەردە و وەزعی خوێندن لەو ناوچەیە دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سیستەمی پەروەردەی کارپێکراوی ناوچەی ژێردەسەڵاتی خۆیدا نزیکەی 2 ملوێن بەرگ کتێبی بۆ وانەکان بڵاو کردۆتەوە کە زۆربەیان کوردین و تەسلیمی قوتابییانی پۆلە جیاجیاکان کراوە.

پەیمانگاکە ئاماژە بەوە دەکات کە خوێندن لەو سیستەمەدا تا ڕادەیێکی زۆر، بە زۆرەملێیە و ژمارەیێک لە هاووڵاتییان ئامادە نین منداڵەکانیان لەو سیستەمەدا بخوێنێت. ئەگەرچی فێربوون بە زمانی کوردی خۆشحاڵیان دەکات بەڵام لە پاشهاتەکانی خوێندن بە زمانی کوردی نیگەرانن چوونکە پاش خوێندنەکەیان کێشەی جدییان بۆ دروست دەبێت.

یەک لە توێژەرە سسەربەخۆکان کە لە حەسەکە دۆخی ئەو ناوچەیەی تاوتوێ کردووە دەڵێت ئەو سیستەمی پەروەردەییەی ئیدارەی خۆسەر کاری بۆ کردووە وانەکانی فێربوونی زمانی کوردیی کردۆتە ناچاری بەڵام ئەو سیستەمە، هاووڵاتییان بۆ دەستخستنی هەلی کار ئامادە ناکات و بڕوانامەی پێشکەشکراو لای دەوڵەتی ناوەند دانی پێدا نەنراوە. ناوبراو جەختیش دەکاتەوە کە هیچ وڵاتێکی بیانییش شەهادەی فێربوونی گشتی کە ئیدرارەی خۆسەر پێشکەشی دەکات بە موعتەریف نازانێت و دانی پێدا نانێت.

محەمەد ئیبراهیم توێژەری سووری کە توێژینەوەکانی تەرکیزیز کردۆتە سەر سەر باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەڵێت بڕوانامەی دواناوەندییی ئەو قوتابییانەی کە لە سیستەمی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەردا خوێندنیان تەواو کردووە لای دەوڵەتی سووریا قبووڵ ناکرێت و ئەو کەسانە ناتوانن بەشداریی تاقی کردنەوەی داخڵڵ بوون بە زانکۆکانی سووریا بکەن. هەروەها ئەو مامۆستایانەی لەوو سیستەمەدا کار بکەن مووچەی مامۆستایییان لای دەوڵەتی ناوەندەوە دەبڕێت.

ژمارەیێک لە مامۆستایان گوتوویانە وانەکانی کتێبە زانستییەکانی لە سیستەمی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەر جیاوازیی ئەوتۆی لەگەڵ کتێبەکانی سیستەمی پەروەردەی حکوومەتی ناوەند نیە بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە سیستەمی پەروەردەی کوردی لە باکووری سووریا لای دەوڵەتی ناوەند دانی پێدا نانرێت.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ڕێکخراوی پەروەردەی نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف قوتابخانەکانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریای بەسەر کردۆتەوە و لەگەڵ سیستەمی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەر ئاشنا بووە و بەرپرسانی یونیسێف بەڵێنیان داوە کاری توێژینەوەیی لە سەر ئەو سیستەمەی پەروەردە بکەن بەڵام لە ئەنجامدا ئەو بابەتەش پەکی کەوت. کێشەی شەرعیەت بەخشین بە سیستەمی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەری کوردی یەک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی دەرچووانی قوتابخانەیە لەو سیستەمە.

News Code 2553

Your Comment

You are replying to: .
captcha