سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ: ساختەكاری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق ئەستەمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژە دەدات بەوەی ئەستەمە ئەمجارە ساختەكاری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بكرێت و دەڵێت هەموو جیهان چاودێری دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كرد و ئەوەشی خستەڕوو كە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا وەكوو كارێكی ئەستەمی لێهاتووە و وتی: "ئەمجارە هەموو نەتەوە یەكگرتووەكان و جیهان چاودێری هەڵبژاردنەكان دەكەن".

ئاماژەشی دا بەوەی کە تەنانەت ئەگەر ساختەکارییش بکرێت، کاریگەرییەکەی زۆر سنووردار دەبێت.

سەرۆكی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاند ئەوان ئامادە نین بچنە هیچ هاوپەیمانییەكەوە كە پارتەكانی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانی تێدا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha