ئەمەریکا و ئەورووپا هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی پێشمەرگە لە پارتى و یەکێتى دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەڕەشە لە پارتى و یەکێتى دەکات ئەگەر هێزەکانیان نەخەنە سەر وەزارەتى پێشمەرگە ئەوا هاوکارییەکانیان دەبڕن کە ملیۆنان دۆلارە.

کوردپرێس:

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی شارپرێس، سەرچاوەیێکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق هەڕەشەی لە هاوسەرۆکانی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی و بافل تاڵەبانی کردووە کە ئەگەر یەکێتی یەکەکانی هێزی حەفتا نەخاتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوە ئەمەریکا یارمەتییەکانی لە پێشمەرگە دەبڕێت و چیتر مانگانە هاوکاری پێشمەرگە ناکات کە مانگانە زیاتر لە حەڤدە ملیۆن دۆلارە و دەکاتە مووچەی زیاتر لە 36 هەزار پێشمەرگە.

بەپێی وتەى سەرچاوەکە لە ژێر ئەم هەڕەشەیەدا یەکێتی لەچەند رۆژی رابردوو ڕازی بوو کە هێزەکانی (شتیوانیی دوو) بخاتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

لەلایێکى دیکەوە بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانیدا رایگەیاندبوو دەبێت هێزەکانى ٨٠ بخرێنەوە سەر وەزارەتى پیشمەرگەو هەرێمى کوردستان ببێتە خاوەن هێزێکى سەربازى نیشتیمانى بێت بۆ هەرێمەکە.

لەسەرەتای ئەم مانگەشدا رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی هەرێم و دواتر نەجات عەلی فەرماندەی یەکەى ٨٠ی پارتى رایانگەیاند، کە بە فەرمانى مەسعود بارزانى چەند لیوایەکى ئەو هێزەیان خستووەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگەو لەماوەى داهاتووشدا هێزەکانى تر دەخەنە سەر وەزارەت.

ماوەى شەش ساڵە هاوپەیمانان پرۆژەیەکى ٣٥ خاڵیان لەگەڵ حکومەتى هەرێم ئامادە کردوە بۆ یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، بەلام تاکو ئیستا ئەو پرۆژەیە تەنیا یەک خاڵى چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە ئەویش دروستکردنى ١٤ لیوى هاوبەشە.

News Code 2499

Your Comment

You are replying to: .
captcha