بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە بەیاننامەیێکدا وتوویەتی، لەسەر بنەمای چەند زانیارییێکی وردی هەواڵگری، مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵ سەربە وەزارەتی ناوخۆ، توانیان 10 تیرۆریست دەستگیر بکەن کە بەپێی حوکمەکانی ماددەی 4ی تیرۆر بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ داعش داواکراو بوون.
هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە ئەو 10 کەسە شانەی نووستووی داعش بوون لە پارێزگای کەرکووک و پشتیوانی لۆجیستییان بۆ چەکدارانی داعش دابین کردووە و پێشتریش هەندێکیان وەک چەکداری داعش لە کەرتی کەرکووک کاریان کردووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە وتەی سەرەتاییان لێ وەرگیراو لە رووی یاساییەوە دانیان بەوەدا نا بۆ داعش کاریان کردووە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment