کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، محەمەد زیاد نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستانو پێشنیاری چەند کۆمپانیایێکی پۆڵۆنیای بەوەزارەتی کارەبا گەیاندووە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەخۆر ئەوانیش رەزامەندییان بۆ بانگهێشت کردنیان دەربڕیوە.
وەزیری كارەبا بە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی لە پۆڵۆنیا وتووە، " ئامادەین كارئاسانی بۆ كۆمپانیاكانی پۆڵۆنیا بكەین بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانو گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا لە هەرێمی كوردستان".
Your Comment