بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر شاهین، سەرۆکی داواکاری گشتیی تورکیا، کە دۆسیەی داخستنی هەدەپەی ئامادە کردووە و ڕەوانەی دادگای دەستووری کردووە بۆ داخستنی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەمبارەوە چەند زانیارییەکی ئاشکرا کردووە.
سەرۆکی داواکاری گشتیی تورکیا گوتی: "لە دۆسیەی داخستنی هەدەپەدا، داوامان کردووە ٤٥١ کەس سزای قەدەغە کردنی کاری سیاسییان لەسەر جێبەجێ بکرێت، هەروەها ٦٩ کەسی دیکە کە سەر بە هەدەپەن، بە تۆمەتی ئەوەی بە نهێنی کاریان بۆ تیرۆر کردووە، داوای سزادانیان بۆ کراوە.
ناوبراو وتیشی: هەر لەو دۆسیەیەدا داوامان کردووە، هەژماری تایبەتیی بانکی هەدەپە چاودێری بکرێت. لە ماوەی ١٥ رۆژدا دادگای دەستووریی تورکیا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی ئەو دۆسیەوە دەدات".
بەکر شاهین باسی لەوەش کرد: "ئیدی هیچ شتێک لەسەر ئەوان نەماوە و بڕیاری کۆتایی لەلای دادگای دەستووری تورکیایە، ئەوان هەر بڕیارێک بدەن، ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت".
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment