لایەنە شیعەکان بە باڤڵ تاڵەبانیان وت پشتیوانتانین بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی، ئاماژەبەوە دەکات لەسەردانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی حیزبەکەیدا بۆ بەغدا، بەوردی پرسی سەرۆک کۆماری لەگەڵ لایەنەکان بەتایبەت لایەنە شیعەکان باس کردووە.

کوردپرێس: لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شێرکۆ میروەیس کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە و لە کۆبوونەوەی هاوسەرۆکی حیزبەکەی و لایەنە عێراقیەکاندا بەشداربووە، دەڵێت: "پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد، پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ شیعە و سەرۆک پەرلەمان بۆ سونە، بووەتە بنەما لە عێراق دا، ئەو مقۆ مقۆیانەی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لە کورد دروست بوون، پەیوەندی بەنزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن و تەسعیداتی هەندێک لایەنەوە هەیە، بەتایبەت هەندێک لایەن لەدۆخی خۆیان نیگەرانن و ڕەنگە پەیامی تریان هەبێ و بیانەوێ بیگەیەنن."

ناوبراو جەختی کردەوە "وەفدە کوردیەکان کەهاتوونەتە بەغدا، بەڕوونی ئەو پەیامەیان داوەتە لایەنە شیعەکان، پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا پشکی یەکێتیە، بۆیە دەستبەرداری نابین."

بەپێی وتەی شێرکۆ میروەیس، باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەردانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوویدا بۆ بەغدا، پەیامی ئەوەی بەڕوونی گەیاندووەتە لایەنە شیعەکان، پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کورد و یەکێتیە و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماریش، کاندی فەرمیانە بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆمار.

دەربارەی هەڵوێستی لایەنە شیعەکان لەبەرامبەر کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن یەکێتیەوە، پەرلەمانتارەی یەکێتی وتی"لایەنەکان بەتایبەت شیعەکان هاوڕا و پشتیوانمانن."

شێرکۆ میروەیس لەبارەی خواست و هەوڵەکانی عەرەبی سونە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، جەختی کردەوە "جگە لەو قسە لابەلایانەی دەکرێت، لەنێو کۆبوونەوە فەرمیەکاندا، هیچ گرفتێک سەبارەت بەپۆستی سەرۆک کۆمار نەهاتووەتە پێش."

شێرکۆ میروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرکردەی یەکێتی، ئاماژەی بەوەکرد سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستوورە و دەسەڵاتەکانی دیارە، کوردیش نیگەرانە و هێشتا بەشێک لە داواکاریەکانی جێبەجێ نەکراوە، هەندێک لایەنی تریش لەم کابینەیەی حکوومەت نیگەرانن، بۆیە نیگەرانی لەهەموو لایەک هەیە، وتی "واردە سەرۆک کۆمار لەپرسێکدا لایەنێکی دیاریکراوی نیگەران کردبێت، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاردەر دەستور و پارێزگاریکردنە لە دەستوور، کاری سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمان ڕازی کردنی لایەنەکان نییە، بەڵکوو جێبەجێ کردنی دەستوورە، بۆیە دەکرێت نیگەرانییەکان بڕەوێنەوە، بێگومان ئێمەش نیگەرانین لە ئەدای لایەنەکانی تر لەو شوێنانەی بەدەستیانەوە بووە، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە چۆن بتوانین عێراق بینا بکەینەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2344

Your Comment

You are replying to: .
captcha