تیمەکانی دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستیان بەسەر سەکۆیێکی مووشەکیدا گرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، دەست بەسەر سەکۆیێکی مووشەکیدا گیرا و هەوڵێک بۆ بۆردوومان کردنی بنکەی ئاسمانی بەلەد پووچەڵ کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد، تیمەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، توانییان دەست بەسەر چوار ڕۆکێتی کاتیۆشادا بگرن، کە لە چوار سەکۆدا جێگیرکرا بوون و ئامادەکرا بوون بۆ تەقاندنیان.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، سەکۆ موشەکییەکان لە ناوچەی زەنبوری سەر بەپارێزگای دیالە دۆزراونەتەوە، کە هاوسنوری پارێزگای سەڵاحەدینە و ئامادەکرابون بۆ بەئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی بەلەد.

دوای دۆزینەوەی مووشەکەکان لەلایەن شارەزایانی کۆنتڕۆڵی تەقەمەنییەوە پووچەڵ کراونەتەوە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha