بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)، ڕەخنەی لە دادگا و حکوومەتی تورکیا گرت کە دیسان داخستنی هەدەپەیان هێناوەتەوە بەرباس و ڕای گەیاندووە هەر کاتێک کارە بێڕەوشتەکانیان ئاشکرا بێت، پەلاماری کورد و هەدەپە دەدەن.
ئەو هاوسەرۆکەی هەدەپە ڕاشی گەیاند: ئەم دەسەڵاتە دەستوور و دادگای وەلا ناوە، بۆیە گەیشتووینەتە ئەم رۆژە. بۆ ئەوانەی خەریکی مافیان، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ناکرێت، بەڵام بۆ پرسی هەدەپە لێکۆڵنەوە لەبارەی داخستنییەوە دەکرێت.
بوڵدان پێیوایە سیستەمی ئێستای تورکیا بۆگەن بووە، بە شێوەیێک سیاسییەکان و مافیاکان وشەی نابەجێ بەرامبەر بە یەکتری بەکار دەهێنن، کە لەسەر شەقامیش ئەو وشانە بەکار ناهێنرێت، بەڵام بۆ گیانی کورد هەموویان یەک دەگرن و پەلاماری دەدەن.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment