تێکەڵبوونی هەسەدە و سوپای سووریا

  • ئیرادەیەکی جیدی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا هەیە

    نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دیمەشق:

    ئیرادەیەکی جیدی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا هەیە

    نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دیمەشق، ئاماژەی دا بە پێشکەوتنی پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا و ڕایگەیاند دوو لایەن ئیرادەیەکی جیدییان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان هەیە. ئەو هەروەها وتی پێشنیازی تێکەڵکردنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) وەک هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆر لە ژێر چەتری وەزارەتی ناوخۆی سووریا، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریایە.

  • ڕۆڵی ژنانی کورد لە سوپای نوێی سووریادا

    ڕۆڵی ژنانی کورد لە سوپای نوێی سووریادا

    ئەو ژنانەی کە لە جەنگەکانی کۆبانێ، ڕەققە و دژی داعش لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرگریدا جەنگان، ئێستا لە سووریای پاش ئەسەددا پێگەیەکیان لە سوپای نوێدا نییە. لە کاتێکدا کە هەزاران هێزی پیاوی کورد لە پێکهاتەی سەربازیی دیمەشقدا تێکەڵ کراون، داهاتووی هێزەکانی ژنانی کوردی سووریا هێشتا نادیارە.

  • نەشناڵ ئینترێست: ئەحمەد ئەلشەرع پێویستی بە هێزە کوردییەکانە

    نەشناڵ ئینترێست: ئەحمەد ئەلشەرع پێویستی بە هێزە کوردییەکانە

    گۆڤاری "نەشناڵ ئینترێست" هۆشداری دەدات کە وەلانانی هێزە کوردییەکان، سووریا جارێکی دیکە دەکاتەوە بە حەشارگەی داعش. ئەم گۆڤارە ئەمریکییە جەخت دەکاتەوە کە تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، مەرجی پێشوەختەیە بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی ئەحمەد ئەلشەرع و ئەو بە بێ هێزە کوردییەکان ناتوانێت کۆنترۆڵی داعش و دزەکردنی گرووپەکانی تر لە سووریادا بکات.

  • ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق

    ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق

    ​نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە؛ لەوانەش تێکەڵکردنی چوار تیپی سەربازی، ئازادکردنی زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ دەستبەسەرکراو و چارەسەرکردنی کێشەی بڕوانامە خوێندنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

  • دژایەتیی واشنتۆن بۆ ئەگەری دیداری نێوان ماکرۆن و مەزڵوم کۆبانی

    دژایەتیی واشنتۆن بۆ ئەگەری دیداری نێوان ماکرۆن و مەزڵوم کۆبانی

    ئەلمۆنیتەر لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە کە حکوومەتی ئەمریکا پشتگیری لە ئەنجامدانی دیداری ئەگەریی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی ناکات پێش گەشتەکەی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ دیمەشق؛ چونکە ئەم دیدارە دەکرێت ڕووبەڕووی پەرچەکرداری نەرێنیی ئەحمەد ئەلشەرع ببێتەوە.

  • مەرجی ئەمریکا بۆ بەردەوامیی پشتگیری لە کوردانی سووریا

    مەرجی ئەمریکا بۆ بەردەوامیی پشتگیری لە کوردانی سووریا

    ئەمریکا بەردەوامیی پشتگیریکردنی کوردانی سووریای مەرجدار کردووە بە تێکەڵبوونی تەواوەتییان لەگەڵ دیمەشقدا. تۆم باراک داوای بڕینی پەیوەندییەکانی هەسەدە (SDF)ی لەگەڵ پەکەکەدا کردووە.

  • پشکی کورد لە نەوتی سووریا

    پشکی کورد لە نەوتی سووریا

    تایبەتکردنی ٨٪ لە داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی "ڕمێلان" بۆ کۆمپانیایەکی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەرلەنوێ گفتوگۆکانی لەسەر سنووری ڕاستەقینەی تێکەڵبوونی هێزە کوردییەکان لەناو حکوومەتی سووریا و ئایندەی (لامەرکەزییەت) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بردووەتە قۆناغێکی نوێوە.

  • قازانج و زیانەکانی کورد لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق

    قازانج و زیانەکانی کورد لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق

    سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئیتالیا لە شیکارییەکی نوێیدا، ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزە کوردییەکانی بە سازشێکی یەکسان نەزانێت، بەڵکوو وەک ئەنجامی گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی دیمەشق وەسف دەکات و هۆشداری دەدات کە پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی کورد لە باکووری سووریا بەرەو داڕمان دەچێت.

  • بۆچی دیمەشق هێزە کوردەکانی لە زێدی خۆیان دوور خستەوە؟

    بۆچی دیمەشق هێزە کوردەکانی لە زێدی خۆیان دوور خستەوە؟

    گواستنەوەی تیپی قامیشلۆ بۆ ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشق، بۆچوونەکانی بۆ لای هەوڵی ئەحمەد شەرع بۆ کۆتاییهێنان بە پێکهاتەی سەربازیی سەربەخۆی کوردەکان و تۆکمە کردنی سوپای ناوەندیی سووریا، ڕاکێشاوە.

  • ئاستەنگەکانی بەردەم کوردانی سووریا بۆ پاراستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر

    ئاستەنگەکانی بەردەم کوردانی سووریا بۆ پاراستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر

    ڕاپۆرتێکی نوێ دەریدەخات کە بەشێک لە کەمینە ئایینییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانن لەوەی کە بەهۆی لەناوچوونی پێکهاتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەرەوە، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی نایەکسانی و پەراوێزخستن ببنەوە.

  • پرسی یەپەژە؛ گرێکوێرەی دانوستانەکانی هەسەدە و دیمەشق

    پرسی یەپەژە؛ گرێکوێرەی دانوستانەکانی هەسەدە و دیمەشق

    پرسی تێکەڵبوونی هێزە کوردییەکانی سووریا بە سوپای نیشتمانیی ئەو وڵاتە، قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆز بەخۆیەوە دەبینێت. لە کاتێکدا پرۆسەی تێکەڵبوونی پێکهاتەکانی دیکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەنگاوی کرداریی ناوە، پرسی چارەنووس و پێگەی "یەکینەکانی پاراستنی ژنان" بووەتە یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان سەرکردایەتی خۆبەڕێوەبەری و حکوومەتی ناوەندیی دیمەشق.